چی روودەدات کاتێک کەسێک لە بۆشایی ئاسماندا دەمرێت؟

لە کاتێکدا کە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” هەوڵدەدات مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ یان مەریخ، هەندێک کەس پرسیار لەسەر چارەنووسی ئەو کەسانە دەکەن کە لە کاتی گەشتە دوورەکانی بۆشایی ئاسمان گیانلەدەستدەدەن.

لە ماوەی شەش دەیەی هەوڵەکانی گەڕانی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان ، 20 کەس گیانیان لەدەستدا، 14 کەس لە کارەساتەکانی گەڕان لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی ناسا لە ساڵانی 1986 بۆ 2003 گیانیان لەدەستداوە، سێ ئاسمانگەڕ لە کاتی ئەرکی ” سۆیوز 11″ لە ساڵی 1971، سێ کەسی دیکە لە ئاگرکەوتنەوە لە کەشتیی ئاسمانیی ” ئەپۆلۆ 1″ لە ساڵی 1967.

بەڵام ناسا تائێستا هیچ پرۆتۆکۆلێکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مردن لە بۆشایی ئاسمان دانەناوە، بەڵام توێژەرانی جیهان پرسیاریان کردووە کە چۆن مامەڵە بکەن لە ئەگەری ڕوودانی ئەو جۆرە رووداوانە، بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی.

ئەگەر کەسێک لە بۆشایی ئاسماندا بمرێت چی ڕوودەدات؟

لە ئەگەری ڕوودانی مردن لە بۆشایی ئاسماندا، جەستە دوای ماوەیەک دەیبەستێت و بۆ ماوەی ملیۆنان ساڵ بەناو گەردووندا دەڕوات تا کاتێک رووبەڕووی هەسارەیەک یان ئەستێرەیەکی تر دەبێتەوە تێیدا دەگیرسێتەوە، یان بەهۆی گەرما یان تیشکدانەوەکانەوە لەناودەچێت.

لەلایەکی دیکەوە شارەزایان دەڵێن، ئەگەری ئەوە هەیە تەرمەکە بگەڕێنرێتەوە سەر زەوی، ئەگەر مردنەکە لە ئەرکێکی کورتدا بێت بۆ شوێنەکانی وەک وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی یان گەشت بۆ سەر مانگ بێت.

بەڵام لە ئەگەری مردن لەکاتی چوون بۆ مەریخ، ئەوە ناتوانرێت تەرمەکە بگەڕێنرێتەوە سەر زەوی، چونکە تیمەکە ملیۆنان کیلۆمەتر لە دووریی زەوییەوە دەبن.

یانیش دەتوانرێت تەرمەکە بە شێوەیەکی بەستوو هەڵبگیرێت بۆ کەمکردنەوەی کێشی و ئاسانکاریی هەڵگرتنی پێش ئەوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر زەوی، بەپێی پرۆفیسۆر کریستوڤەر نیومان و پرۆفیسۆر نیک کاپلان لە زانکۆی نۆرسەمبریا.

لەکاتێکدا پسپۆڕانی دیکە باسیان لە ئەگەری هەڵگرتنی تەرمەکە کرد لە کیسەیەکدا کە بۆ ئەم مەبەستە دیاری کراوە.

بابەتی پێشتر

عێراق بۆ ئەمساڵ پێویستی بە هاوردەکردنی هیچ بڕە گەنمێک نابێت

بابەتی دواتر

دژی بڕیاری زیندانیكردنی شێروان شێروانی گردبوونەوە ئەنجامدەدرێت و هەڵوێست رادەگەیەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share