کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆش ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

هەروەها سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمە لە گەرمیان تۆمارکراوە کە 48 پلەی سەدییە، نزمترینیش لە حاجی ئۆمەرانە کە 32 پلەی سەدییە.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت پاڵپشتیی دارایی لە سندوقی سەوزی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت

بابەتی دواتر

کۆنفرانسی ئابوری و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و ئێران لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share