پێنج تۆمەتبار کچێکیان رفاندبوو دەستگیرکران

پێنج کەس کە کچێکیان رفاندبوو لە راپەڕین، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران و کچەکەش رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند و ئاشکرایکردووە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە کچەکەی دیارنەمابوو، پۆلیسی راپەڕین بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شوێنی تۆمەتبارەکان لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە و پێنج کەس بەو تۆمەتە دەستگیرکراون.

تۆمەتبارەکان، ژ،أ،أ  لەدایكبووی 2004، ه،ی،ح لەدایكبووی 1999، ش،ع،م لەدایكبووی 2001، ر،ر،أ لەدایكبووی 2003، پ،ج،ح لەدایكبووی 2002 ئێستا راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، كچەكە رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: ئەگەر بە بەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەگەر بەبەردەوامی نیوئەمپێر کارەبا بەکاربهێنیت 19 هەزار دینارت بۆدێتەوە”. عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان…
زیاتر ببینە

وێژەییە نەك زانستی.. عەبدوڵا حاجی مەحمود لەبارەی دەنگۆی دەرنەچوونیەوە ڕوونكردنەوە دەدات

عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەبارەی ئەنجامەكانی ناوبراوەوە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكراونەتەوە، دەڵێت، “لە قۆناغی 12ی…
Total
0
Share