دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکان لە دوو چالاکی جیادا دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە ماتۆڕی بەلەمەکەی لێدزرابوو، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە دۆزرایەوە و دەستگیركرا، دەستیشگیرا بەسەر ماتۆڕە دزراوەکەدا.

تۆمەتبار (م.أ.ع.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراوە.

لە چالاکییەکی دیكەدا و لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەفێڵ کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی لە چەند مارکێتێک بردبوو.

تۆمەتبار (ش.ع.خ.) دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 445 لە یاسای سزادان راگیراوە.

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق: لە فڕۆكەخانەكان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران

بابەتی دواتر

راپۆرتێك: ئیلۆن مەسك ئەو سایتانەی نەخوازراوین "دەخنكێنێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share