بەرپرسی سەربازیی داعش لە حەمرین دەستگیركرا

هەواڵگریی عێراق دەستگیركردنی بەرپرسی سەربازیی داعش لە حەمرین-ی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ هەینی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئاشكرایكرد، “دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەواڵگری لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و ئاژانسی هەواڵگریی فیدراڵی بە هاوكاریی هێزەكانی سوپا، تیرۆریستێكی ترسناكیان لە گوندی جاغات لە دیالە دەستگیركردووە”.

ڕاگەیەندراوەكەی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەڵێت، “تیرۆریستەكە ڕێكخەری تایبەتی كاروباری سەربازیی داعشە لە زنجیرە چیاكانی حەمرین و پێشتر بەپێی مادەی تیرۆر لە یاسای سزادان بڕیاری دەستگیركردنی هەبووە”.

دوای كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی داعش لە شارەكانی عێراقدا، بەشێكی زۆری چەكدارەكانی ئەو ڕێكخراوە لە زنجیرە چیاكانی حەمرین خۆیان حەشارداوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان باس لەوە دەكەن كە داعشەكان لەوێوە پلان بۆ ئەنجامدانی كردەوەكانیان دادەڕێژن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
Total
0
Share