شارێکی کوردستان گەرمترین ناوچەی جیهانە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 شار و ناوچەی عێراق بە بەرزترین پلەکانی گەرما لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە جیهاندا دەستنیشانکراون و خانەقین لە پلەی یەکەمدایە.

وێستگەی پلاسەرڤیل لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ناوی 15 ناوچە و شاری جیهانی بڵاوکردەوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکردووە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.

لەو خشتەیەدا دەرکەوتووە کە خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا تۆمارکردووە کە 50.5 پلەی سەدی بووە، لە دوای ئەویش ناوچەی عەمارە دێت لە عێراق بە 49 پلەی سیلیزی و لە پلەی سێیەمیشدا شاری بەسرە هەیە، پاشان ناوچەی کەربەلا لە عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێنا بە پلەی گەرمی 49 پلە، هەروەها کەرکوک عێراق پلەی پێنجەمە 49 پلە.

لە خشتەکەی ئەو ناوەندە ئەمریکییەدا لە 15 گەرمترین ناوچەکانی جیهان کە دیاریکردووە، 13یان ناوچە و شارەکانی عێراقن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەمەوێت خەڵووز بچێتە پەرتووكەكانی مێژووەوە
وڵاتان هەوڵدەدەن بە كردار ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببنەوە

نوێنەرانی نزیكەی 200 وڵات لە كۆنگرەی كۆپ 26 لە سكۆتلاند كۆدەبنەوە و دۆخی ئاووهەوا تاوتوێدەكەن، ئامانجی كۆنگرەكە پشتیوانیكردنی…
Total
0
Share