چی لەبارەی ئەو 9 هەزار جۆری درەختەوە دەزانیت كە جیهان هەوڵی دۆزینەوەیان دەدات؟

ئامارێکی نوێ دەریدەخات 73 هەزار و 300 جۆری درەخت لە جیهاندا هەن لەو ژمارەیە تائێستا نۆ هەزاریان دۆزینەوەکان لەبارەیانەوە تەواونەبوون.

هەزاران توێژەر ڕووپێوییەکەیان ئەنجامداوە و هەوڵی ئاشکراکردنی ژمارەی جۆرە جیاوازە نەزانراوەکانی درەخت لە جیهاندا دەدەن.

توێژەران زانیارییان لەبارەی 98 ملیۆن درەخت لە 90 وڵاتدا کۆکردووەتەوە کە تائێستا بوونیان هەیە.

ئامارەکە دەریدەخات 14%ی جۆرەکانی درەختەکان ئەوانەن پێشتر دۆزراونەتەوە، یەک لەسەر سێی ئەو درەختانە نەدۆزراونەتەوە و جۆری دەگمەنن، واتە دەکرێت ڕووبەڕووی لەناوچوون ببنەوە بەهۆی کارەساتە ژینگەییەکان، ئاڵوگۆڕی ئاووهەوا و بەکارهێنانی ئەو زەوییانە لەلایەن مرۆڤەوە.

جینگجینگ لیانگ سەرپەرشتیاری سەرەکیی تویژینەوەکە دەڵێت، “پێویستمان بە هەوڵێکی جیهانییە بۆ پاراستنی میراتی درەخت لەسەر زەوی”.

تائێستا هەزاران جۆری درەختی نەناسرا لە جیهاندا هەن و ڕێژەی 40%یان لە ئەمریکای باشوورە.

توێژەران دەڵێن، هەندێک لە درەختەکان تائێستا نەناسراون بەهۆی ئەوەی دەکەونە ئەو ناوچانەی دانیشتووانی بنەڕەتیی دارستانەکانیان تێدا دەژین و ڕێگەیان بەوە نەداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، زۆرترین ڕێژەی درەختە جۆراوجۆرەکان لە ئامازۆندایە کە لە هەر هێکتارێکدا 200 جۆری جیاوازی درەخت بوونیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هەڕەشەی “خراپترین سیناریۆ” لە ئەمریکا دەکەن

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریدەدات لەوەی ئاگرگرتنی دارستانەکان، بارانی لێزمەی هۆکاری لافاو بەبەردەوامی ڕۆژئاوای ئەمریکا دەکاتە ئامانج، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی…
Total
0
Share