ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی واز لە نزیک ناوچەی پیشەسازی کەلار سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “لە پشتەوەی ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز بە ئاڕاستەی رێگای پشتێنەی کەلار-گردەگۆزینە رۆیشتووە، لە نزیک مزگەوتی فیردەوس وەگەڕاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و دوو سەرنشینی برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرسێ بریندارەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵنەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە”.

بابەتی پێشتر

کەسێک لە هەولێر کوژرا

بابەتی دواتر

بەهۆی وشکبوونەوەوە لە عێراق هۆشداری لە کۆچی بە کۆمەڵ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواودەکرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار- دەربەندیخان تەواودەکرێت”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند،…
Total
0
Share