بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێك کوژرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر دوو کەسدا دەمەقاڵێ دروستبووە و لە ئەنجامدا یەکێکیان ئەوی دیکەیانی کوشتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دوو کەسەکە هەردووکیان کارمەندی سکیورتیی فامیلی مۆڵ بوون و هاوڕێی یەکتربوون”.