د. فەرهاد پیرباڵ لە دوای پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ” سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم ئەمشەو وەڵامی نووسەرێك لە هەولێر دەداتەوە و پێشتر لە سلێمانی خوێندكارانی زانكۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا راستەوخۆ هاتە سەر هێڵ و وەڵامی داواكارییەكانی دایەوە، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە كە هاوشێوەی مام جەلال لە خەمی هەموو لایەكدایە.
جێی ئاماژە بۆكردنە د. فەرهاد پیرباڵ لە دیدارێكیدا رایگەیاند، “سلێمانی قەدری من دەزانێت داوادەكەم بافڵ جەلال تاڵەبانی كتێبخانەكەم بباتە سلێمانی”
هەر دوای دیدارەكەی، سەرۆك بافڵ لە تویتەر وەڵامی داواكەی دایەوە و وتی، “دكتۆر فەرهاد پیرباڵ ئازیز و خۆشەویستی ئێمەیە و دەچمە بەغداد و بێگومان لەگەڵ گەڕانەوەم چاوەڕێی دیدارت دەكەم”.
سەرۆكی یەكێتی بە دكتۆر فەرهاد پیرباڵ دەڵێت، “كتێبخانەكەشت لە هەر شوێنێكی سلێمانی دادەنرێت كە جەنابت داوای دەكەیت”.