بەمەبەستی كاركردن لە قۆناغی سێیەمی پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری، سبەی یەكێك لە شەقامەكانی نزیك لە پرۆژەكە دادەخرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، رۆیشتن لە شەقامی قلیاسان بەرەو شەقامی سلێمانی-تاسڵوجە دادەخرێت.
داخستنی شەقامەكە لە سبەینێ 16ی ئاب كاتژمێر 07:00ی سەرلەبەیانییەوە دەبێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، شارەوانیی سلێمانی وادەڵێت.
ئاماژەشدەدات، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.