لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ کە بەرگریی شارستانیی عێراق ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 18 هەزار ئاگر لە عێراق کەوتوونەتەوەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاندووە، ئەو رێژەیە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمترە بەرێژەی نزیکەی %20.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریش دەدات لە بەرزی پلەی گەرما کە هۆکارێکی بەشدارە لە ئاگرکەوتنەوە، بەتایبەتی کاتێکدا کە ئێستا پلەکانی گەرما دەگەنە ئاستی پەنجا پلە یان سەروو ئەو پلەیەش.
لەبارەی زیانە ئابورییەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوانەوە شارەزای ئابووری، ئەحمەد عید، دەڵێت، “ئاگرکەوتنەکان کاریگەریی ئابوورییان لەسەر جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریی راستەوخۆ هەیە، جگە لەوەی بەرژەوەندییە گشتییەکان تێکدەدەن”.
سەبارەت بە هۆکاری زۆری ئاگرکەوتنەوەکان، بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، بەردەوامی زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەکان لە عێراق لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوە دەگرێت، لەوانە ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەست، شۆرتی کارەبا بەهۆی کەمتەرخەمییەوە، ئەمە جگە لە پلەی گەرمی و گۆڕانی کەشوهەوا.”