ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بە وەکالەت دەستبەکاربووە، ئێستاش ئاشکرایدەکات کوێستان محەمەد لە داهاتوودا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، “ئاوات شێخ جەناب وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەستبەکاربووە و لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتیی وەزارەتەکەدا باسی لە زوو رایی کردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان کرد و ئەو ماوەیەی کە دەست بەکارە ھیوای خواست ھەموو تواناکان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە دەستبەکاربوونەکەی ئاوات شێخ جەناب لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەتە و بەهۆی گەشتکردنی کوێستان محەمەدەوەیە بۆ دەرەوەی وڵات، کە پێدەچێت دوو هەفتەیەک یان زیاتری کات بوێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی کوێستان محەمەد دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.