60 دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی دەستبەکاردەبن

دوای دەرچوونیان لە پەیمانگەی دادوەری بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە 60  دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی سوێندنی یاسایی بخۆن و دەستبەکارببن.

سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7 ی ئەم مانگەدا واده‌ی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی ده‌ستنیشان كرد كه‌ ژماره‌یان شه‌ست كه‌سن و45 یان دادوه‌ر و 15 شیان ئه‌ندامی داواكاری گشتین و رۆژی 27ی ئاب له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سوێند ده‌خۆن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش دوای ده‌رچوونیان له‌ خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی دێت كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵ خوێندن له‌و په‌یمانگه‌یه‌، به‌ فه‌رمانێكی هه‌رێمی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه ‌و دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌ دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كار ده‌بن”.

بابەتی پێشتر

حەوت ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەداد حسێن-دا تێدەپەڕێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share