سەرۆكی پەرلەمان: موچە هێڵی سوورە و بندیوارەكان دەربكەن

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات كە نابێت دەستكاری موچەی فەرمانبەران بكرێت.

لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باس لە پێویستییەكانی ئەنجامدانی چاكسازی دەكات و ڕایگەیاند، “پێویستە سەرچاوەكانی داهات هەمەچەشن بكرێن و دەسەڵاتی یاسا لە دەروازە سنوورییەكاندا بەهێزبكرێت و ڕێگری لە قاچاخچێتی بكرێت، داهاتی نانەوتی زیادبكرێت و هەلی ڕاستەقینەی وەبەرهێنان بڕەخسێندرێت بۆ ئەوەی هەلی كار بۆ بێكاران دستەبەر بكرێت و خزمتگوزاری بۆ هاوڵاتییان فەراهەم بكرێت.”

حەلبوسی نووسیویەتی، “ئەمانە ئەو بابەتانەن كە عێراق پێویستی پێیانە، نەك دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەران و كەمكردنەوەیان كە هەمیشە فەرمانبەران بە بیانووی چاكسازی، لەلایەن حكومەتە یەكلەدوای یەكەكانەوە كراونەتە ئامانج.”

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “دادپەروەریی كۆمەڵایەتی وادەخوازێت موچەی پلە باڵا و تایبەتەكان كەمبكرێتەوە و بندیوارەكان دەربكرێن و ئەوانەی زیاد لە موچەیەكیان هەیە سزابدرێن و دەست بۆ موچەی فەرمانبەری ئاسایی نەبرێت.”

بابەتی پێشتر

لە سێ پارێزگا حكومەت بەدوایەوە بوو لە كەركوك خۆی كردبوو بە عەمید

بابەتی دواتر

هاوسەرەکەی دەمیرتاش ئومێدی بە ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى هەرێمى کوردستان…
Total
0
Share