كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێم بە بەرزی دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور و، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور.

هاوكات پلەكانی گەرمای سبەی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 46
سلێمانی : 44
دهۆک : 45
کەرکوک : 49
هەڵەبجە : 47
زاخۆ : 46
سۆران : 44
حاجی ئۆمەران : 34
گەرمیان : 50

بابەتی پێشتر

گردێكی مێژوویی رادەستی شوێنەواری سلێمانی دەكرێت

بابەتی دواتر

یەكەم هەنگاو بۆ وردبینیی تۆماری دەنگدەرانی كەركوك دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share