ئینتەرمەیامی چوار گۆڵی لە شارلۆت کرد و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لیگاکەپ.
لە قۆناغی هەشتی لیگا کەپدا ئینتەرمەیامی میوانداری شارلۆتی کرد.
مەیامی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یەکێک لە گۆڵەکان مێسی تۆماریکرد
بەوەش مێسی ئێستا لە 5 یاریدا 8 گۆڵی کردووە و یەک گۆڵیشی دروستکردووە.
لە قۆناغی داهاتوودا و لە پێش کۆتاییدا مەیامی بەرامبەر فیلادلیفیا یاریی دەکات.
دواین یارییان دوو مانگ لەمەوبەر بووە کە فیلادلیفیا چوار بە یەک لە مەیامی بردۆتەوە.
ئەم یارییەى قۆناغی پێش کۆتایی لە 15ی مانگدا ئەنجام دەدریت.