پلاسخارت: بەمزووانە گەنجان عێراق بەڕێوەدەبەن

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، گەنجان لە عێراق بەمزووانە پێشەنگی رێگاکە دەبن و دەبێت دەنگیان ببیسترێت.

جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە پەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی گەنجان رایگەیاند، گەنجان لە 60%ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن و، پێویستیی بەشداریکردنیان بۆ بونیادنانی عێراقێكی سەوز و چەندین بابەتی دیکەی گرنگی داهاتووی ئەم وڵاتە، زۆر روونە.

وتیشی، “هاوتەمەنەكانم پێیان خۆشبێت یان نا:، گەنجان، بەمزووانە، پێشەنگیی رێگاکە دەبن. دەنگیشیان دەبێت ببیسترێت”.

لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە 12ی ئاب بە رۆژی جیهانیی گەنجان دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

كێشەی پرۆژەی ئاوی دوكان-سلێمانی چارەسەركرا

بابەتی دواتر

مێسی لە نوسینەوەى ڕیکۆرد بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share