پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینكردن لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمدا، عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەنێرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر عێراق گرفتی لەگەڵ داهاتی نانەوتی هەرێم هەبووە كە پێیوابووە داتا و زانیارییەكانی وەك پێویست پێنەدراوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی داراییان كردووە و وردبینی لە داتا و زانیارییەكاتدا دەكەن.

ئاشكراشیكرد، كە یاسای بودجە جێبەجێدەكرێت و هەرێم پابەند دەبێت لەمەوبەدوا عێراق مووچەی فەرمانبەرانی لەو كاتەی دیاریكراوە دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام ئەوەی پەیوەستە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و رێكارە ئیدارییەكانیان كە ئاخۆ دەتوانرێت رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە مانگانە لە كاتی خۆیدا هاوشێوەی عێراق جێبەجێبكات تا وەکو لەکاتی دیاریکراودا دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share