فەڕەنسییەكان ئاستیان خراپە و ترسیشیان نییە

دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنسا پشتگیری یاریزانەكانی كرد و پێشیوایە لە مۆندیال بە ئاستێكی بەرزترەوە دەردەكەون.

پاش شكستیان بەرامبەر دانیمارك و دابەزینیان بۆ گروپی دووەم، دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری فەڕەنسا بەم جۆرە بەرگریی لە یاریزانەكانی كرد.

دیشامپ جەختی كردەوە كە شكستەكە باش نییە، بەڵام ئەوان پێشتر بە قۆناغی وادا تێپەڕیون و دەتوانن خۆیان لەم دۆخە ڕزگاربكەن.

وتیشی: بەدوای بیانودا ناگەڕێم، بەڵام ئەوەی گرنگە گەڕانەوەی باشترین یاریزانەكانمانە لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا.

كامافینگا لە حاڵێكی باشدا نەبوو، ئەویش هەندێ لە یاریزانەكانی تریش ماوەیەكی زۆرە لەگەڵماندا نەبون.

دیشامپ دانی بەوەدا نا كە مباپی شتی زۆری پێشكەش نەكردون بەڵام هێشتا دودڵ نییە لە ئاستی.

لەكۆتایی قسەكانیدا دیشامپ هیوای خواست بنزیمە زوو چاكبێتەوەو هەر ئەویش براوەی تۆپی ئاڵتون بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا: ئەگەر بونەوەرێک لە مەریخەوە بێتە سەر زەوی یەکسەر دەزانێت (ڤار) یارمەتی ڕیاڵ مەدرید دەدات

خوان لاپۆرتا، کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان و زۆرینەی میدیاکان پێیان وایە، ئەندامانی یانە بەهیوای…
Total
0
Share