پوختەی قسەكانی حامید حاجی غالی لەسەر كارەساتی هەكاری

پوختەی قسەكانی حامید حاجی غالی لەسەر كارەساتی هەكاری لە بەرنامەیەكی تایبەتی تۆڕی میدیایی ئێستا:

🔴بۆچوونێك وابوو بە خاكی عێراق بڕۆین و بۆچوونێكی دیكە هەبوو بە توركیادا بڕۆین.

🔴مام جەلال و كاك نەوشیروان بۆچوونیان وابوو پەلەنەكەین.

🔴برادەرانی دیكە بۆچوونیان وابوو بەپەلە بڕۆین و چەك بهێنین و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بەهێزبكەین.

🔴بەڵگەمان هەیە كە كاك سامی وتی پیاوی مەزن دەبێت بە چەكی مەزن بكوژرێت.

🔴سوریا ئامادەبوو هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.

🔴دوو بۆچوون هەبوو بۆ وەرگرتنی چەك لە سوریا.

🔴كاك عەلی گۆچانەكەی دا بە زەوییدا و وتی بەتەنهاش بێت هەر دەڕۆین.

🔴بڕیاردرا بە سێ كاروان بڕۆین، كاروانی یەكەم د.خالید بوو، كاروانی دووەم عەلی عەسكەری بوو، كاروانی سێیەم مام جەلال و كاك نەوشیروان بێت.

🔴كە رۆیشتین دووچاری نەهامەتی زۆر بووین لە نزیك خاكی ئێران، دوای چەند رۆژێك هاتن بە فڕۆكە لە كاك عەلی عەسكەری و برادەرانی دران و چەند كەسێك شەهید و برینداربوون.

🔴 من و محەمەد حاجی مەحمود لە دیوی لۆلان بووین دوای چەند شەو و رۆژێك گەیشتن بە برادەران و كاروانەكەمان كەوتە رێ لە توركیا تا دووچاری قیادە مەوقەتە نەبین.

🔴كە ئێمە رۆیشتین كەوتینە كەمین ئێمە لێماندان و سەركەوتینە سەر چیاكە و هێزەكەمان پەرت بوو ئەو پەرتییە شكستی بە هێزەكەمان هێنا.

🔴ئەو كات پێشمەرگەی پارتی هەر لێنەبوو كاتێك ئێمە كەوتینە بۆسەیەكەوە.

🔴دوای چەند رۆژێك جەوهەر نامیق هات.

🔴 پارتی شەڕیان نەكرد و خۆشیان ئەو راستییە دەزانن.

🔴عەیبە ئەو كەسانەی راستی دەشێوێنن هەقە بە خۆیاندا بچنەوە

🔴ئێمە 50 كەس بووین و 30 كەسمان بێ چەك بووین و بەڵگەمان ئەوەیە بۆچەك چووین نەك بۆ شەڕ.

🔴پیاوێك بەرێز بێت خۆی لادەدات، ئەوانە نەچوون خائین بكوژن، بەڵكو چوون پیاوێكی شۆڕشگێریان كوشتووە.

🔴من بەڵگەم هەیە كە خۆیان وتیان پیاوی مەزن دەبێت بە چەكی مەزن بكوژرێت.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی شۆڕشی راگەیاند

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی: بەردەوام دەرگای وەزارەتمان كراوەیە بۆ وردبینی لە داتا و زانیارییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا هەڵوێستی یەكێتی راگەیەندرا

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردن نەكرێت قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بەردەم مەترسیی گەورەوە و دەشڵێت، “یەكێتی…
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: لە چ ماددەیەكی دەستووردا هاتووە 90 رۆژ جارێك مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرن؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەبەستمانە پرسی مووچە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكەینەوە و دەشڵێت،…
Total
0
Share