رێژەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەرزبووەوە

ئاستی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە زیادیکردووە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ دووشەممە فرۆشی کاش زیاتر لە 31 ملیۆن دۆلارە.

بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی، 208 ملیۆن و 123 هەزار و 963 دۆلاری خستە بازاڕەوە، بە نرخی بنەڕەتیی ئاڵوگۆڕ کە 1305 دینارە بۆ هەر دۆلارێک.

زۆربەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بووە بەشێوەی (حەواڵە) بەبڕی 176,613,963 دۆلار، لەکاتێکدا باقی 31,510,000 بە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود کرد

بابەتی دواتر

مولازم عومەر: کە کارەساتی هەکاری روویدا شای ئێران و سەدام لە سایەی رێکەوتننامەی جەزائیرەوە پەیوەندیان لەگەڵ پارتیدا باش بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share