جەمیل هەورامی: سەرۆكی حكومەت پشتگیریی تاوان دەكات

جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت پشتگیریی لە تاوان و تاوانباران دەكات، ئاشكرایدەكات دوو كەس پێشتر تاوانیان ئەنجامداوە ئێستا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت كراونەتە “ئامر فەوج” و 800 كەسیان بۆ دامەزرێندراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “مەسرور بارزانی كە سەرۆكی حكومەتە خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات و ئەندامی دەزگاكەی خۆی لە چەمچەماڵ شەهید كراوە بكوژەكەی بردووە لە بری گەیاندنی بە سزای یاسایی كردوویەتی بە ئامر فەوج و 800 كەسی بۆ دامەزراندووە”.

ئاشكراشیكرد، سەمەد بێتواتەیی لەبەردەم دادگا سێ كەسی كوشتووە، دواتر بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت كراوەتە ئامر فەوج و 800 كەسی بۆ دامەزرێندراوە ئەو تۆمەتبارانە پارە و ئۆتۆمبێلیان بۆ دابینكراوە و سەرۆكی حكومەت لە بری ڕێگری لە تاوان بكات و بەرەنگاری ببێتەوە پشتگیری تاوان دەكات، جەمیل هەورامی دەپرسێت سەرۆكی حكومەت دەبێت وابێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ هاوڵاتییان: ویژدانی خۆتان ئاسوودە بکەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن کە لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەستن و بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. قوباد…
Total
0
Share