شیروان میرزا: یاسای بودجە كێشە ئابورییەكان چارەسەردەكات، شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی بە بەغداد داوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجە كێشە ئابورییەكان چارەسەردەكات بەڵام شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی بە بەغداد داوە و ئێستاش دەڵێن داهاتی ناوخۆ زۆر لەو بڕە كەمترە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “حكومەتی عێراق لەو 907 ملیار دینارەی كە پێویستبوو مانگانە بۆ هەرێمی بنێرێت، داهاتی ناوخۆی هەرێمی لێبڕیوە و بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، بۆیە ئەگەر كێشەیەك هەبێت، ئەوا هەڵەی حكومەتی هەرێمە چونكە خۆیان پێشتر ژمارەی ناڕاستیان داوەتە بەغداد”.

شیروان میرزا جەختیكردەوە، “جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەشی زۆری كێشە ئابورییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەردەكات، بەڵام تا ئەوكاتە پێویستە شاندی هەرێم ئەو هەڵەیە لەبارەی بڕی ئەو داهاتەی كە پێشتر بە حكومەتی عێراقی راگەیاندووە راستبكاتەوە”.

وتیشی، “حكومەتی عێراق بۆ ئەم مانگە بڕی 309 ملیار دیناری لە پشكی هەرێم كە 907 ملیار دینارە بڕیوە و خستوویەتییە بری داهاتی ناوخۆی ئەم مانگەی هەرێم كە پێویستبوو 50% ی داهاتی ناوخۆ رادەستی حكومەتی عێراق بكات، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر شاندی هەرێم ژمارەیەكی بە بەرپرسانی عێراقداوە و ئێستاش دەڵێن داهاتی ناوخۆ زۆر لەو بڕە كەمترە و ئەمەش بووەتە خاڵی سەرەكی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی لەبارەی مەلەكردن لە شوێنە گەشتیارییەكان دەركرد

بابەتی دواتر

ئەم خواردنانە ئەگەری تووشبوونت بە بەردی گورچیلە زیاددەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share