پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی دزیكردن لە فرۆشتگایەك، كەسێك دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیبووی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی (10 ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار و 1050 یۆرۆ و 370 دۆلار)ی لە فرۆشگاكەیدا لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتن بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، تۆمەتبار دۆزرایەوە و لە ماوەیەكی كەمدا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیركرا، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ئەو پارەیەدا كە دزیبووی، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار (ش.ی.ت. لەدایكبووی 1991) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.