خەلیفەی داعش کوژرا و کەسێکی نوێ وەک جێگرەوەی دەستنیشانکرا

رێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژرانی ئەبو حسێن قورەیشی خەلیفەی رێکخراوەکەیان راگەیاند و ئەبو حەفسی هاشمی قورەیشی وەک شوێنگرەوەی دەستنیشانکرا.

بەپێی تۆمارێکی دەنگی ئەبو حوزەیفییە ئەنساری وتەبێژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، “ئەبو حسێن قورەیشی لە شەڕێکدا لە یەکێک لە گوندەکانی ئیدلب لە سوریا کاتێک هەوڵدراوە بە دیل بگیرێت خۆی بەدەستەوە نەداوە و لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کوژراوە”.

هەر بەپێی تۆمارەکە، ئەبو حەفس هاشمی قورەیشی وەک خەلیفەی نوێی داعش دەستنیشانکراوە.

ئەبو حسێن قورەیشی دەبێتە چوارەمین خەلیفەی داعش کە لەدوای دروستبوونی رێکخراوەکە کوژرابێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات. لە پەیامەکەی پەروین…
Total
0
Share