راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتییان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كەوا لە ڕێگای پەیجی ئۆنڵاینەوە داوای پێنج مۆبایلی جۆری ئایفۆنی كردووە بە بڕی (پێنج هەزار دۆلار) كە كۆی پارەكەشی ڕادەستكردووە، بەڵام لە كاتی وەرگرتنی داواكارییەكەی بە دیلیڤەری، لەجیاتی مۆبایل، كلێنكس و كۆمەڵێك كاغەزی تێدا بووە و فێڵی لێكراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانییان لە ماوەیەكی كەمدا شوێنی تۆمەتبار بەناوی بدۆزینەوە و دەستگیری بكەین و تۆمەتبار لە كاتی ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دراوەتە دادگا.

دەشڵێت، “داواكارین هاوڵاتییان لە كاتی مامەڵە و كڕینی كاڵا و كەلوپەل بە شێوەی ئۆنڵاین، هۆشیاربن، بۆ ئەوەی فێڵیان لێنەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

یەكێكیان لە سلێمانی بووە
دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت

دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە تیرۆر راگەیەنرا كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە. دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share