هۆشیار عەبدوڵا لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئاڵۆزی بوو لەگەڵ بەغدا و سلێمانی

هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند، مەسعود بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا  بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئالۆزی و ئیدارەدانی تەنگژەکانی بوو لەگەڵ بەغدا و سلێمانی و لەبری بایەخی بۆ هەرێم سەرقاڵی بایەخدان بوو بە خێزانەکەی و حزبەکەی.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتارێکدا کە بە ناونیشانی ئەمە ئاشبەتاڵی حوکمڕانی نەبێت چییە؟!، نووسیوویەتی، ” ساڵی 2005، هەرێمی کوردستان، وەک هەرێمێکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقی نوێی دوای دکتاتۆریەت درایە دەست مەسعود بارزانی، ئەو کات هەرێم لە هەموو روویەکەوە بەهێز بوو، زۆر بەهێزتر بوو لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بیانیەکان بە هەرێمیان دەگوت عێراقێکی تر یان عێراقێکی جودا”.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا باسیلەوەکردووە، ” ئەو هەرێمە، دەوڵەمەندە، بەهێزە، خاوەن رێزە کە جگە لە داهاتی ناوخۆ ساڵانە ملیاران دۆلاری لە عێراقەوە بۆدەهات، درایە دەستی بارزانی، خۆی و حزبەکەی و خێزانەکەی بریاردەری یەکەم و کۆتایی بوون، سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و نەوت و زۆرینەی داهاتی نا نەوتی و سیاسەتی دەرەوە لای ئەوان بوو”.

هۆشیار عەبدوڵا نووسیوویەتی، ” لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا، لە جیاتی گەشاندنەوەی زیاتر و پەیداکردنی دۆستی زیاتر و بەهێزکردنی ژێرخان و سەرخانی هەرێمەکە، بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئاڵۆزی و ئیدارەدانی تەنگژەکانی بوو لەگەڵ بەغدا و سلێمانی لەبری بایەخی بۆ هەرێم سەرقاڵی بایەخدان بوو بە خێزانەکەی و حزبەکەی”.

لە کۆتایی وتارەکەشدا باسیلەوەکردووە، “ساڵی 2017 کاتێک بارزانی بە ناچاری دوای ریفراندۆم پۆستەکەی دایە دەستی برازاکەی هەرێمێکی لاواز، بێ پشتوپەنا، گەیەنداربوو بە دۆخێک کە چاوی لەوە بێت عەبادی دەرگای حیوار دانەخات لەو کاتەشەوە پرسی کورد لە عێراقدا لە کێشەی خاک و هاوبەشی دەسەڵات و داهاتەوە گۆڕا بۆ ئەوەی تەنها چاوی لەوەی بێت موچەی پێبدرێت”.

 

بابەتی پێشتر

خوێندنگەی گوندێکی پێنجوێن سووتا

بابەتی دواتر

مافەکانی مرۆڤی عێراق: ئەندامانی پەرلەمان رووبەڕووی هەڕەشە و دەستدرێژی دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share