هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی لێدەکەوێتەوە، بەڵام گوێیان لێنەگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ” بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆژەی قیرتاوکردنی بەردەم تونێل و نالەباری هەڵکەوتەو هەلو مەرجی ڕێگا بەدیلەکانی سنورەکەمان و کارکردن لە رێگای ناوتاق و بەردەم تونێل لەیەک کاتدا بێگومان دەبێت چاوەڕێی کارەسات بکەین”.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، ” بەداخەوە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهۆی کەمتەرخەمیان لە ئاست بەرپرساریەتی و رێکنەخستنی کات و پچڕ پچڕ ئەنجامدانی پڕۆژەکان، ماوە ماوە داخستنی تونێلەکەی لێدەکەوێتەوە لەکاتێکدا دەکرێت یەکجار بۆ فەترەیەکی زەمەنی دیاری کراو تونێل دابخرێت و پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە تونێلەکە ئەنجامبدرێن بۆ ئەوەی ناچارنەبین ماوە ماوە تونێلەکە دابخەین”.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکردووە، ” راوێژنەکردن وگوێپێنەدان بە هۆشداریەکانی ئێمە لە مەترسی و دەرهاویشتەکانی داخستنی تونێلەکە ، چونکە ئێمە بە ڕاستی هاوارمان کرد کە ئێستا وەرزی هاوینە و سەختی شاخی بەرانان و لۆد و قورسایی لەسەر ڕێگاکە کارەساتی لێدەکەوێتەوە و لەم کاتەدا کە رێگای ناوتاقیش کاری تێدا دەکرێت داخستنی تونێل باش نابێت، پێشنیارمان کرد هەر جارە و سایدێک قیرتاو بکرێت، بەڵام گوتیان بەهۆی ئەوەی بەردەم تونێلەکە قیرتاو دەکرێت ناکرێت ئۆتۆمبێل بەسەریا بڕوات، چونکە تێکدەچێتەوە بەداخەوە ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە”.

ئێوارەی دوێنێ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شاخی بەرانان شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

ماوەی چەند رۆژێکە تونێلی دەربەندیخان بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامەکەوە داخراوە و بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە بکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق: لەمەودوا مانگانە مووچە و بودجەی هەرێم رەوانە دەكرێت

بابەتی دواتر

سەرچاوە ئاوییەکان: ئاوی بەنداوی موسڵ بۆ ئاستێکی مێژوویی دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share