لەكاتی مەلەكردندا لە نزیك بەنداوی سكرێ لە ئاكرێ منداڵێك خنكا.
بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، منداڵەكە ناوی (سەردار بەشار) تەمەن 9 ساڵە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە گۆمی گوندی (باراڤا ژێری)ی سەر بە قەزای ئاكرێ كە بۆ ئاودێریی برنج دروستكراوە، مەلەیكردووە و خنكاوە.