کامەران فەتاح: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەنگۆی کەمبوونەوەی ژمارەی بەشەخۆراک لە ساڵەکەدا ناڕاستە، جەختیشکردەوە کە دابەشکردن بەردەوامیدەبێت.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیچ نووسراوێکی ڕەسمی نەگەیشتووە بە دەستمان سەبارەت بە کەمبوونەوەی ژمارەی بەشەخۆراکی مانگانە. جەختیشیکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شـ.ـەڕ لە ناوچەکە، تەنیا 6 بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، دوورە لە ڕاستییەوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا بەشەخۆراکی مانگی 2 دابەشدەکەن و نزیکە لە تەواوبوون، هیچ کێشە و گرفتێکیش بۆ دابەشکردن دروستنەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کامەران فەتاح، دیاریکردنی ژمارەی بەشەخۆراک لەئەستۆی لیژنەیەکی تایبەتمەندە، هەر کەمکردنەوە و زیادکردنێک پێویستی بە نووسراوی ڕەسمیی حکومەتی ناوەندییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share