نوێترین زانیاری لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو ژنانەی لە باخی گشتی دەمانەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو دوو ژنەی لە باخی گشتی گێچەڵیان پێکرابوون رەوانەی ماڵی خۆیان کراونەتەوە و دۆسیەش بۆ تاوانەکە کراوەتەوە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو کەسانەی کە دەوترێت لە باخی گشتیی دەستدرێژی کراوەتە سەریان، دوو ژن بوون و منداڵێكیان پێبووە و لە شاری کەرکووکەوە هاتبوون لە سلێمانی دەمانەوە و شەوانەش لەناو پارکەکەدا دەمانەوە، لە راستیدا لەلایەن چەند گەنجێکەوە گێچەڵیان پێکرابوو، کاتێک ئێمە چووین بە هانایانەوە، پێمان وتن چیتان بۆ بکەین؟وتیان بمانێرنەوە بۆ شاری کەرکوک ئێمەش رەوانەمان کردنەوە و دۆسیەمان بۆ تۆمەتبارانی تاوانەکە کردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لە باخی گشتی خێزانێکی دیکەی تێدا دەمانەوە کە بە وتەی خۆیان لە شاری دهۆکەوە مابوون، بردماننە لای خۆمان شوێنی مانەوەمان بۆ دابینکردن، بەڵام هەر رۆژی دوای ئەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەمان شوێنەکەیان جێهێشت”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدوای ئەو خێزانەدا دەگەڕێن و لە دوای دۆزینەوەیان رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان دەگرینە بەر”.

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی باسیلەوەشکرد، “هەفتانە لیژنەی هاوبەشمان هەیە، دەردەچین بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان هەر حاڵەتێکی هاوشێوە هەبێت ئێمە دەست بە رێوشوێنەکانی خۆمان دەکەین”.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

لە شەقامی 60 مەتریی سلێمانی هەشت ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ساڵی 2023دا لە سنووری سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشبەختانە لە ساڵی رابردوودا کارمەندەکانمان رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە، هاوکات…
Total
0
Share