دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە بەشێک لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەکانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بۆ رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە پارێزگاکانی ئەنبار، کەربەلا، بابل، واست، نەجەف، دیوانیە، میسان، ناسریە، موسەننا و بەسرە پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی”.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن”.
ئاشکراشیکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر:42 پلەى سیلیزى، سلێمانی:40 پلەى سیلیزى، دهۆک:41 پلەى سیلیزى، کەرکوک:45 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:43 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:29 پلەى سیلیزى، زاخۆ:43 پلەى سیلیزى، سۆران:41 پلەى سیلیزى و لە گەرمیان:45 پلەى سیلیزى دەبن”.