ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 50% كەمیكردووە

بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایدەكات، ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراقدا بەڕێژەی 50% بەروارد بە ساڵی ڕابردوو کەمی كردووە.

میساق عەبدلحسێن، بریكاری هونەریی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لەم وەرزەدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە ڕیژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بۆیە دەڵێت، پێشنیازیان كردووە كە ئەنجومەنی وەزیران لە چێوەی یاسای ئاسایشی خۆراكدا پاڵپشتی جوتیاران بكات.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بەرهەمی گەنم لە ئێستادا دەگاتە یەک ملیۆن تۆن و ئەوەش بەراورد بەساڵی ڕابردوو بۆ نزیکەی 50% دابەزیوە.

بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ ساڵانە عێراق پێویستی بەنزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی.

پێشتریش محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنمی بۆ کەمبوونەوەی ئاو و کەمبارانی و خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران لەکاتی خۆیدا گەڕاندبووەوە .

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ناگیلسمان دوای كرانە دەرەوەی بایرن لە چامپیۆنز لیگ

بابەتی دواتر

کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەسەر هەرێمی کوردستان کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

ڕۆبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر بە دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا. ئاژانسی ڕۆیته‌رز…
Total
0
Share