بەنیازبوون لەڕێی هەرێمەوە بیبەنە دەرەوە
سێ قاچاخچی بە نزیكەی 130 هەزار دۆلارەوە دەستگیركران

لە پارێزگای دیالە سێ قاچاغچی بە نزیکەی 130 هەزار دۆلارەوە دەستگیرکران، کە بەنیازبوون پارەکە لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاغ ببەنە دەرەوەی عێراق.

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە چێوەی فەرمانەکان بۆ رێگریکردن لە بەقاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوە، سێ کەسیان لە پارێزگای دیالە دەستگیرکردووە، کە بڕی 128 هەزار و 500 دۆلار (12 دەفتەر و 85 وەرەقە)یان پێبووە و بە نیازبوون لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاغ بیبەنە دەرەوەی عێراق.

“رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر، داواش لە ‌هاوڵاتیان دەکەین لەهەر زانیارییەک لەبارەی لە یاسا دەرچووان ئاگادارمان بکەنەوە”، ئاژانسی هەواڵگریی عێراق وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

عێراق لە مانگێکدا بە بەهای 986 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیا کڕیووە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی 6 بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی بۆ ئێران دواخرا

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێَراق بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دواخرا. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە،سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share