وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی یاسای بودجە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، سوورن لەسەر پەلەكردن بۆ تەواوكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

بەپێی راگەیەندراوێك وەزارەتی دارایی عێراق تێیدا هاتووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت كۆبووەتەوە و باسیان لە هەماهەنگیەكانی نێوان لایەنەكان و سەرجەم دامەزراوەكان كردووە بۆ خێرا تەواوكردنی رێنماییەكان و كاركردن بە یاسای بودجە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوە تەكنیكییەكان لەبارەی یاسای بودجە لە هەفتەی رابردووەوە لە نێوان وەزارەت و لیژنەی تایبەت بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان دەستیان پێكردووە بەردەوامدەبن بە مەبەستی خێرا كاركردن بە یاسای بودجە.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: بە هیچ شێوەیەك بەهای 100 دۆلار نابێتە 200 هەزار دینار

بابەتی دواتر

بڕیارێك بۆ ئەو تاكسییانە دەرچوو كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share