مەترسی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین راگەیەندرا

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، حكومەت هیچ چاودێرییەكی نرخی سووتەمەنی و بەنزین ناكات و هەر كاتێك نرخی دۆلار و نەوت بەرزبوونەوە بەخۆوە ببنێت نرخی بەنزین لەسەر شۆفێران گراندەكرێت.

كەریم كەلی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا یاسای بودجە نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە دەبێت هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەنزین و سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هەرێمی كوردستانیش دابینبكرێت و ئەو هەنگاوە جێبەجێبكرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت.

ئاشكراشیكرد، پێویستە حكومەت چاودێریی نرخی بەنزین بكات بەو پێیەی هەر كاتێك نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبێتەوە یاخود نرخی دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببنێت بازرگانەكان نرخی بەنزین گراندەكەن.

بەبڕوای كەریم عەلی، پێویستە حكومەتی هەرێم نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەكان دابینبكات تا بتوانرێت بەنزین زیاتربكرێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی دەبێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بابەتی دواتر

برادۆست.. مین بە هاوڵاتییەكدا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share