موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندی رێككەوتنی تایبەت بە نەوت نەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی عێراق پابەندە بە وەرگرتنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و هەرێم تەنها پابەندی بەرهەمهێنانی دەكەوێتە ئەستۆ و رادەستی حكومەتی فیدراڵی دەكات.
راشیگەیاند، دەبێت حكومەتی عێراق پابەندی یاسای بودجە بێت و پشكی هەرێم و پارێزگاكان بنێرێت بەو مەرجەی هەموو لایەكیش پابەندی رێككەوتنەكان بن.