توێژینەوەیەک: کەمی ڤیتامین D کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی پێست هەیە

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایدەکات، کەمی ڤیتامین D کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی پێست بە تایبەت سەدەف هەیە.

توێژەرانی ئەمریکی کە توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە دەڵێن، “ساڵانە هەشت ملیۆن کەس لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی کێشەکانی پێست دەبن زۆرینەیان لە رێگەی وەرگرتنی خۆراکی تەندروست و تەواوکەری خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین D دۆخی تەندروستییان بەرەو باشی رۆیشتووە”.

ئاماژە بەوەشدەکەن، “لە توێژینەوەکەدا بەراوردی دۆخی تەندروستیی ئەو کەسانە کراوە کە نەخۆشی سەدەفیان هەیە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی دۆخی نەخۆشییەکەیان قورسە رێژەی ڤیتامین D لە لەشیاندا کەمتر بووە و ئەو کەسانەی دۆخی نەخۆشییەکەیان قورس نییە ئاستی ڤیتامین D یان مامناوەند بووە”.

جگە لە کاریگەرییەکانی لەسەر پێست، توێژینەوەکانی پێشووتر سەلماندوویانە کەمی ڤیتامین Dهۆکارە بۆ نەخۆشی خەمۆکی و چەند نەخۆشییەکی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوونی ئاژەڵان بە نەخۆشی تۆمارنەکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون و مرداربوونەوە لەناو گامێش، مانگا و ئاژەڵاندا…
Total
0
Share