كاروان یاروەیس: عێراق مووچەی مانگی 7ی دابەشكرد هەرێم هێشتا مانگی 6ی نەداوە

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە هیچ كاتێك كورد هێندەی ئێستا لە بەغداد لاواز نەبووە و عێراق دەزانێت هەرێمی كوردستان ناتوانێت نەوتەكەی بفرۆشێت ئەو مەرجانەی خۆی دەیەوێت بەسەر هەرێمدا دەیسەپێنێت “.

ئاشكراشیكرد، “دەركەوت ئابوریی سەربەخۆ شكستخواردووە و دواجار مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان زەرەرمەندبوون وتیشی، ئەوەی باسدەكرێت گوایە بەغداد داوای كۆی داهاتی نانەوتی دەكات هیچ بنەمایەكی نییە، چونكە بە یاسا یەكلاكراوەتەوە كە داهاتی 50%ی داهاتی نانەوتی هەرێم دەبێت بدرێتە عێراق نەک کۆی گشتیی داهاتی نانەوتی”.
ئەو پەرلەمانتارە پێیووایە، قسەكەی وەزیری دارایی هەرێم كە وتبووی ئیتر پرسیاری مووچە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانی نەكەن و لە عێراقی بكەن خەڵكی نائومێد كردووە و راكردنە لە بەرپرسیارێیەتی جگەلەوەش لە 15ی ئەم مانگە حكومەتی عێراق مووچەی مانگی حەوتی دابەشكردووە هێشتا لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەش نەدراوە.

راشیگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ لەم كاتەدا بۆ بەغداد زۆر گرنگە كە بەردەوام جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغداد كردووەتەوە و یەكێتی هەمیشە داكۆكی لە مافی خەڵكی كوردستان دەكات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان

بابەتی دواتر

لە دهۆك رێگری لە گردبوونەوەیەك دژ بە سزادانی شێروان شێروانی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share