بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغداد چاویكەوت بە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی نەسر.
لەدیدارەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات تاوتوێكران و جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە.
لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد، سەرۆك بافڵ وتی، “هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەیە بۆ خەڵكەكەمان، بۆ ئەمەش هەنگاوەكانمان چڕكردووەتەوە و دەمانەوێت هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری هەنگاوبنێت”.