ڕیاڵ مەدرید داوەری یارییەکەی پاریسی بەدڵ نییە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێگەی فەرمیی خۆیەوە، ناسنامەی ئەو داوەرەی ئاشکراکرد کە یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان بەڕێوەدەبات.

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو یانەی پاریس سان جێرمان لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی خوولی یانە پاڵەوانەکاندا لە “پارک دی فرانس” میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات، یارییەکەش لەلایەن دانیێلی ئۆرساتۆی داوەری ئیتاڵییەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

یانەی شاهانەی مەدرید لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “دانیێلی ئۆرساتۆ لەم وەرزەدا بۆ پێنجەم جار یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەبات، کە یاریی یانەکەمانە بەرامبەر پاریس سان جێرمان، یەکەم یاریی ئۆرساتۆ کە بۆ یانەکام بەڕێوەیبردووە بەرامبەر یانەی مالمۆی سویدی بووە (8-0) لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی 2015/2016، دووەم یاریی بردنەوەمان بووە بەرامبەر گەڵاتەسەرای لە قۆناغی کۆمەڵەکانی 2019/2020”.

هەروەها ناسراوە، “یاریی نێوان ڕیاڵ و مان سیتی لە قۆناغی 16ی وەرزی 2019/2020ی بەڕێوەبردووە، یانەکەمان دۆڕاندوویەتی (1-2)، یارییەکی دیکەش بەرامبەر چێڵسی بووە لە گەڕانەوەی نیوەی کۆتایی 2020/2021، تیایدا دووبارە دۆڕاندنمان تۆمارکردووە (2-0)”.

سەرچاوەکانی نزیکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێیانوایە، ئەنچلۆتی و هاوکارانی دانیێلی ئۆرساتۆ-یان بەدڵ نییە، چونکە لەپێشوودا دوو جار لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا بە ئامادەبوونی ئەم داوەرە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

گاریس بەیل لەگەڵ یانەی داهاتووی ڕێککەوتنی کردووە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ پەشیمانە و دانی بە ڕاستییەکی تاڵدا ناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share