بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم ئەركی لە پێشینەی ئێمەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم ئەركی لە پێشینەیانە و هەوڵەكانیشیان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە بەهێزتركردنی دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەكان كرایەوە بە شێوەیەك لە ئاست پێداویستییەكانی دۆخەكە و داخوازییەكانی هاوڵاتییان بێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانیی سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی چاكسازی جەختیلێكرایەوە.

هاوکات ‎لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان ئەركی لە پێشینەی ئێمەیە و هەوڵەكانیشمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک خۆکوژێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی بۆ بەشێک لە سیتییەکان: کارەباکانتان دەبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share