داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەپێی ئاماری فەرمیی کۆمپانیای سۆمۆ، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.

ئامارەکە داهاتی سێ لە بەرهەمە نەوتییە هەناردەکراوەکانی عێراقی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوە کردووە کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، سێ بەرهەمی نەوتی بە بڕی دوو ملیۆن و 636 هەزار و 736 تۆن هەناردە کردووە، داهاتی ئەو بڕە هەناردەکراوەش یەک ملیار و 113 ملیۆن و 220 هەزار و 43 دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی هەناردەکردن و داهاتەکان کە لە بەنزینی سروشتی هەناردەکراون 3 هەزار و 191 تۆن بە داهاتی یەک ملیۆن و 769 هەزار و 453 دۆلار بووە، هاوکات هەناردەکراوی “نافتا” 317 هەزار و 825 ​​تۆن بە بڕی 148 ملیۆن و 205 هەزار و 865 دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕی هەناردەی “نەوتی سووتەمەنی” لەلایەن عێراقەوە 2,315,720 تۆن بووە، بە داهاتی 927,244,725 دۆلار.

 

بابەتی پێشتر

پلەی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

بابەتی دواتر

کچێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا هەیە…
Total
0
Share