بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەولێر:41 پلەى سیلیزى، سلێمانی:39 پلەى سیلیزى،دهۆک:40 پلەى سیلیزى، کەرکوک:43 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:43 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:29 پلەى سیلیزى، زاخۆ:42 پلەى سیلیزى، سۆران:41 پلەى سیلیزى، گەرمیان:44 پلەى سیلیزى دەبێت.