لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی پێنج هەزار خوێندکاری عێراقی بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندنی باڵا رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.
نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، “پێنج هەزار خوێندکاری عێراقی بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا لەسەر ئەرکی حکومەتی عێراق دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ناونووسین لە 15 ی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات و تا 15 ی ئەیلول بەردەوام دەبێت”.
خوێندکاران بۆ وەرگرتنی مەرجەکانی وەرگرتن کلیک لێرە بکەن.