قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی تێیدا، کەبابخانەیەکی بێ‌ناو لە ناوچەی پیشەسازی داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له درێژه‌ی سەردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ چێشتخانە و کەبابخانە و هه‌مو شه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتییان و میوانان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی دروستده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتوه كه‌بابخانه‌یه‌ك (بێ ناو) له ناوچه‌ی پیشه‌سازی پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن نابێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی كه‌بابخانه‌كه، هه‌بوونی گۆشتی بێمۆره، كه جگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تای خوێن به‌ربوون، پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كه‌بابخانه‌كه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه”.