بانکی ناوەندی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات

بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندیی عێراق، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار، لە بۆرسەی ناوەندی و بازاڕە ناوخۆییەکان، بڵاوکردەوە و جەختی لە نرخی فەرمیی دۆلار کردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق دووپاتیکردەوە کە بەردەوامدەبێت لە “فرۆشتنی دۆلار بەو نرخە فەرمیەی دانراوە، کە (1320) دینارە بەرامبەر هەر دۆلارێک”.

داوای کردووە کە هەر بانکێک بە نرخی زیاتر دۆلاری فرۆشت ئاگاداریان بکەنەوە و هەرکەسێک بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوە زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوودەکرێنەوە لە رێگەی  ئیمەیڵی ([email protected] ) .

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەردەوامe لە بەرزبوونەوە بەرامبەر دیناری عێراقی، لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار.

ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە گەنجینەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە 19ی تەمموز، سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند، لە هەڵمەتێکدا بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی دۆلار بە ئێران.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لە جیهاندا دەدرێت

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: نەوت تەواو بوو كورد هەر ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی كەمێك دابەزی…
Total
0
Share