کۆچی نێودەوڵەتی: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دوو هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون

دەریای ناوەڕاست لەم ساڵانەی کۆتاییدا گۆڕاوە بۆ گۆڕستانی خەونەکانی کۆچبەران بۆ پەڕینەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەگەڵئەوەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی ئەم بەلەمە نایاساییانە بەردەوامن، بەڵام پەڕینەوە یان نوقمبوونی ئەوان زیاتر دەبێت.

بەپێی ئاماری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی دوو هەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا کاتێک ویستوویانە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لە ساڵی رابردوودا ژمارەکە هەزار و 400 گیانلەدەستدان بووە لەو رێگەیەدا.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە چوونەتە ئەوروپا بە 82 هەزار کۆچبەر مەزەندە دەکات.

رێکخراوەکە دەڵێت، لە ساڵی 2014وە زیاتر لە 20 هەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، لەلایەکی دیکەوە لە ساڵی 2015ەوە 300 هەزار کەس رزگارکراون.

بابەتی پێشتر

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەر كەیسی شێروان شێروانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: وەكو وەزیر فریاناكەوم پیاسە بە شەمەندەفەری كوردستان بكەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌وت 129 دۆلارى تێپه‌ڕاند

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌سه‌روو 129 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. ئاژانسی…
Total
0
Share