وەزیری دارایی هەرێم: داهاتی ناوخۆ بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، داهاتی ناوخۆ بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات، پێویستە لەمەودوا پرسیاری دواکەوتنی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق بکەن.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ وەفدی هەرێم چووەتەوە بۆ بەغداد ئەوەی قسەی لەسەر دەکەن بابەتی هونەرییە، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە لەمێژە هەمووی بە وردەکارییەوە جێبەجێکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ بەغداد بکرێت، هیوادارم ئەنجامەکەی بە دڵی هەمووان بێت، ئەوەی لە لای ئێمەوەیە هیچ بیانوویەک نەماوە کە لە ئێمەی بگرن، راستییەکیش هەیە دەبێت بوترێت ئەویش ئەوەیە ئەوەی لە ئێمەی داوا دەکەن لەو باوەڕەدا نیم لای خۆیانەوە جێبەجێکرابێت”.

ئاوات شێخ جەناب باسیلەوەشکرد، “چەند مانگێکە نەوت ناڕوات دەڕوات داهاتی ناوخۆش دەبێت %50 رادەست بکەین، ئەو پارەیەی هەیە بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات، بۆیە لەمەوبەدوا دەبێت پرسیاری مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت نەک ئێمە”.

 

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بابەتی دواتر

رێواز فایەق: دۆسیەی سزادراوانی بادینان دەرگای بەسەر دۆزەخێكدا كردووەتەوە كە داخستنی هەروا ئاسان نیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆدەبێتەوە و خستنەڕووی بەدواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشەكانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگه‌ و داهاتی هەرێم تاوتوێده‌كات. ڕێواز فایه‌ق…
Total
0
Share